fbpx
Shadow Shadow

"کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە"

پیاوێکى 78 ساڵ پاش چەند ڕۆژێک مردنى لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

20:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە دهۆک پیاوێكی تەمەن 78 ساڵ سەرەڕای هەبوونی کەسوکار، بەڵام بەتەنها لە ماڵێکدا ژیاوە و چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا “خۆی کوشتووە” و ئەمڕۆ دراوسێکانی بە بۆنی تەرمەکەیدا پێیانزانیوە.

,

هێمن سڵێمانی، وتەبێژى پۆلیسی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە گەڕەکی ماڵتا لە شاری دهۆک لە ماڵێکدا پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە گولـلەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە”.

,

وتیشی، ئەو پیاوە خەڵکی شاری دهۆکە و  خاوەنی کەسوکارە، بەڵام نزیکەی دوو ساڵە لە ماڵێكدا بەتەنها ژیاوە، ئەمڕۆ دراوسێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە لە هەبوونی بۆنێکی ناخۆش لە ماڵەکەیدا، کاتێکیش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، تەرمی ئەو پیاوەیان لە ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە.

,

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژێکە ئەو پیاوە خۆی کوشتووە، بەڵام هیچ کەسێک نەیزانیوە، تائێستاش نازانن هۆکاری خۆکوشتنەکەی چییە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا و لە بەرواری 15ی ئاب لە شاری هەولێر، لە شوقەیەکدا تەرمی پزیشکێکی کورد دۆزرایەوە کە شەش ڕۆژ پێشتر لە شوقەکەیدا گیانی لەدەستدابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەتەنها لە شوقەکەدا ژیابوو، کەس پێی نەزانیبوو.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل