fbpx
Shadow Shadow

پیاسەی ژنێک بەنێو شەقامەکانى ڕیاز بەبێ پۆشینى عەبا و حیجاب کاردانەوەى لێکەوتەوە [وێنە]

23:05 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

نەپۆشینى عەبا و حیجاب لەلایەن ژنێکى سعودیەوە لەکاتى گەڕانى بەنێو شەقامەکانى پایتەختدا، کاردانەوەى لێکەوتەوە و ژمارەیەک لەچالاکوان ئەو کارەیان بەئەنجامدانى کودەتا بەسەر داب و نەریت و یاساى سعودیەدا ناوبرد و  ژمارەیەکى تریش وەک هەوڵدان بۆ پەیداکردنى ناوبانگى، دەزانن.

.

 

میدیاکان بڵاویان کردەوە، مەشاعل جالودى، تەمەن ٣٣ ساڵ بەنێو شەقامەکانى شارى ڕیازى پایتەختى سعودیەدا سوڕاوەتەوە و عەبا و ڕەفتە و حیجابى نەپۆشیوە کە بەیاسا سەپێنراوەتە سەر ژنانى ئەو وڵاتە، چالاکوانان بە بڵاوکردنەوەى هاشتاگێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕى.

.

لەبارەى کارەکەیەوە، مەشاعل جالود وتوویەتى “بۆ ئەنجامدانى کارەکەم پشتم بەوتەیەکى جیێنشینى سعودیە بەست کە چەند مانگێک پێش ئێستا لەچاوپێکەوتنێکى میدیایى ڕایگەیاندبوو (ئاینى ئیسلام خۆپۆشینى لەسەر ژنان فەرز کردووە، بەڵام هیچ جۆرە جلێکى بۆ دیارى نەکردووە)”.

.

جێنیشنى سعودیە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ میدیاکانى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو “شەریعەتى ئیسلام ژنانى پابەند نەکردووە عەباى ڕەش بپۆشن”.

پیاسەی ژنێک بەنێو شەقامەکانى ڕیاز بەبێ پۆشینى عەبا و حیجاب کاردانەوەى لێکەوتەوە [وێنە]

پیاسەی ژنێک بەنێو شەقامەکانى ڕیاز بەبێ پۆشینى عەبا و حیجاب کاردانەوەى لێکەوتەوە [وێنە]

پیاسەی ژنێک بەنێو شەقامەکانى ڕیاز بەبێ پۆشینى عەبا و حیجاب کاردانەوەى لێکەوتەوە [وێنە]

.

لە کاردانەوەى وتەکانى جالود، بەشێک لەچالاکوانانى سعودیە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسیویانە ” مەبەستى جێنشین لەڕەنگى عەباکە بووە کەپێوست ناکات ڕەش بپۆشن نەک دەستبەرداربوون لەپۆشینى عەباى ژنان”.

.

هاوکات یەکێک لە چالاکوانانى ژنانى سعودیەش لەپەراوێزى بڵاوکردنەوەى هاشتاگى پشتیوانى بۆ مەشاعل جالود، نوسیبووى :”ڕۆژگارێک دێت ئەم  کفنە ڕەشە دادەماڵم بۆ ئەوەى ژنانى سعودیە بگەڕێنەوە ئەو دۆخەى کە بەئازادى لەدایک بوون”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل