fbpx
Shadow Shadow

پۆگبا لە ڕیاڵ مەدرید نزیکتر دەبێتەوە

18:00 شه‌ممه‌ 30 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

 

لە دوای گەڕانەوەی زیدانی فەڕەنسی بۆ ئەرکی ڕاهێنانی یانەی ڕیاڵ مەدرید, رۆژ بەرۆژ دەنگۆی گواستنەوەی پۆگبای هاونیشتیمانی بۆ یانە مەدریدییەکە زیاد دەکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لە ئێستادا پۆگبا بە مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ڕاگەیاندووە، کە بگەڕێت بەدوای یانەیەکی نوێدا بۆی، نزیکترین یانەش لەو یاریزانەوە یانەی ڕیاڵ مەدریدە و بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە پۆگبا یەکێکە لە ئامانجەکانی زیدان بۆ وەرزی داهاتوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی مارکا، لە ڕابردوودا بەهۆی بوونی کێشە لە نێوان کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید و بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریاڵ مەدرید قورس بوو، بەڵام ئێستا ئەو کێشانە چارەسەر بوون و تەنانەت لە هەفتەی ڕابردوودا لە نێوان ئیدارەی مەدرید و مینۆ ڕایۆلادا پەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە و ڕایۆلا ئارەزووکردنی پۆگبای بە پەیوەندیکردن بە یانە شاهانەییەکەوە بە بەرپرسانی ئەو یانەیە ڕاگەیاندووە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە دەنگۆی چوونی پۆگبای فەڕەنسی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرگی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا داگیر دەکات و باس دەکرێت، سێ ساڵ پێش ئێستا و بەرلەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بکات، رۆژنامەکانی ئیسپانیا گواستنەوەیان بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند، بەڵام دواتر یاریزانە فەڕەنسییەکە بە بڕی 114 ملیۆن یۆرۆ یانەی یۆڤێنتۆسی بەرەو مانچستەر یونایتد جێهێشیت.

 

 

 

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل