fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاشکراکردنى تاوانبارانى کوشتنى خۆپیشاندەران دەکەن

20:19 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکۆنەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدای کرد، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوایکرد حکومەتی عێراق دەستوبرد بکات لە ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە.

.

ئەمڕۆ (شەممە،7ى کانوونی دووەمی، 2019)، جینین هێنس بلا سخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد”سەرکۆنەی دەستڕێژی گولـله دەکەین لە خۆپیشاندەرانی بێ چەک لە ناوەڕاستی شاری بەغدا”.

.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەوەکردەوە، ئەو دەستدرێژییە بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدان و بریندارکردنی ژمارەیەکى زۆر لەخۆپیشاندەران.

.

هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، لە تویتێکدا بەپێویستیزانى بەرپرسانی عێراق لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکەی دوێنێ شەوی شاری بەغدا بکەن و بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل