fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق: خۆمان هاوڵاتیانمان دەپارێزین

17:32 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقەوە کرد و ڕایگەیاند، لەدوای هێرشی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق خۆیان هاوڵاتیانیان دەپارێزن.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، دوای هێرش و گەمارۆدانی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، مایک پۆمپیۆ هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق دا کە لەدوای ئەو ڕووداوەوە ئەمریکا خۆی هاوڵاتیان دەپارێزێت.

.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە کە “بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی جەختیان لە سەلامەتی و پاراستنی کارمەندان و هاوڵاتیان ئەمریکی کردووەتەوە لە باڵیۆزخانەکە و لە تەواوی عێراق.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل