fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ: لەوانەیە ترەمپ بەبێ مەرج لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە

08:11 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەى داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا “بەبێ مەرجی پێشوەختە” لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا بۆ ئاشکراکردنی سزای نوێ بۆسەر چەند گروپێک کە سوپای پاسدارانیشی تێدا بوو ڕایگەیاند، “ترەمپ ئامادەى کۆبوونەوەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە.”

هاوکات ڕاوێژکارێکی ڕۆحانی لە تویتەر نوسیویەتی، لەسەرکارلابردنی لەناکاوی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەى دەرخست کە سیاسەتی فشاری ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل