fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ قسەى عەبدولمەهدی بەدرۆ خستەوە: لەگەڵ سعودییەکان قسەم کردووە

18:39 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مایک پۆمپیۆ گێڕانەوەى عادل عەبدولمەهدی لەبارەى هۆکاری سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق ڕەتکردەوە کە وتبووی “چاوەڕێی پەیامێکی قاسم سولەیمانی بووە لەبارەى کەمکردنەوەى گرژییەکان لەنێوان سعودیە و ئێراندا.”

.

ئەمرۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆنامەنوسیدا ڕایگەیاند، “هیچ کەسێک بڕوا ناکات کە سەردانی سولەیمانی بۆ بەغدا پەیوەندی بە هەوڵە دیبلۆماسییەکانەوە هەبێت بە تایبەت کە مێژووی ئەو پیاوە دیارە هیچ پەیوەندییەکی بەو کاروبارانەوە نەبووە.”

.

ڕاشیگەیاند، “پەیوەندیم بە هاوتا سعودییەکەمەوە کردووە و ڕەتیکردووەتەوە کە وڵاتەکەى هیچ دانوستانێکیان لەڕێگەى قاسم سولەیمانیەوە هەبووبێت بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان لەگەڵ ئێران.”

.

ڕۆژی یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “بڕیار بوو کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی ئەو ڕۆژەى کە قاسم سولەیمانی تێدا کوژرا، ناوبراو سەردانم بکات و پەیامێکی ئێرانم بداتێ لەبارەى کەمکردنەوەى گرژییەکان لەگەڵ سعودیە بەڵام بەداخەوە لە بۆردومانەکەى ئەمریکادا کوژراوە”.

.

مایک پۆمپیۆ وتیشی، “ئێران چەقی نائارامییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەندین کاری خراپی لە ناوچەکە ئەنجامداوە و لە ئەفغانستان و سوریا و عێراق و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتی گروپە تیرۆستییەکان دەکات، بۆیە ئێمەش بەهەموو شێوەیەک دژایەتی ئەو هەنگاوانەی ئێرانمان کردووە و بەردەوامیش دەبین”.

.

دەربارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، مایک پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەکرد: “دەزگای هەواڵگری ئەمریکا چەند پێشنیازێک و بژاردەیەکیان بۆ کوشتنی قاسم سولیەمانی خستە بەردەستمان و ئێمەش باشترینمان هەڵبژارد و پێشکەشی دۆناڵد ترەمپمان کرد، ئەویش کوشتنی قاسم سولەیمانی هەڵبژارد، چونکە سولەیمانی دەیان کردەوەی گەورەی تیرۆرستی و کوشتاری لە لوبنان و سوریا و عێراق و ئێران ئەنجامداوە و ئێمە ڕێگریمان کرد لە قاسم سولەیمانی بەردەوام بێت لە کوشتنی ئەمریکییەکان و خەڵکی دیکە و باشترین کارمان ئەنجامدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسترێژییەکانی ئێران لەناوچەکە”.

.

جەختیشیکردەوە: “ئێمە بە یاسایی قاسم سولەیمانیمان کوشتووە و بۆ کوشتنیشی پرس و ڕاوێژمان بە سەرجەم ناوەندە یاساییەکان کردووە و ئەوەی ئێمە کردمان پەیامێک بوو بۆ ئێران، کە پێمان وتن بەرگری لە وڵاتی خۆمان دەکەین و هەرگیز ناهێڵین هاوڵاتییە ئەمریکییەکان بە ئامانج بگیرێن و هەموو کارێک دەکەین بۆ پارستنیان”.

.

پۆمپۆ ئاماژەی بەوەشکرد: “قاسم سولەیمانی و  ئێران ڕێگەیان نەدەدا هاوڵاتیان هێچ کارێک بکەن و تەنانەت نەیاندەهێشت لە بۆنە نەتەوەییەکانیشیاندا ئاهەنگ بگێڕن و  دەیانکوشتن و سەرکوتی خەڵکی وڵاتەکەی خۆشیان دەکرد، بۆیە باشترین کارمان ئەنجامدا”.

.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل