Shadow Shadow

پۆمپیۆ: سعودیە هاوبەشى ئەمریکایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئێران

08:34 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لە هاوپەیمانى لەگەڵ سعودیە دژى ئێران، دەشڵێت، ئەگەر بوار هەبێت و بگونجێت دەچێتە ئێران.

.

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز ئاماژەى بەوەکردووە: “سعودییەکان نوێنەری هاوپەیمانێکى چاکن بۆ پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا”.

.

پۆمپیۆ ئاماژەى بەوەکردووە، ئێران هەڕەشەیەکى جدییە و سعودیەش هاوبەشێکى ئەمریکایە بۆ ڕاگرتنى ئێران.

.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەشڵێت، واشنتن پێشنیارى بۆ فەڕەنسا، ئەڵمانیا، نەرویج، یابان، کۆریاى باشور و ئوستورالیا کردووە بۆ ئەوەى بچنە ناو هاوپەیمانییەکەى ئەمریکاوە بۆ پاراستنى گەروى هورمز.

.

لەلایەکى دیکەوە پۆمپیۆ ئاماژەى بەوەکردووە، گەر بوار هەبێت و بگونجێت ئامادەیە بچێتە ئێران و بەڕاستەوخۆیی وتووێژ لەگەڵ گەلى ئێراندا بکات.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل