fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ: سزا داراییەکانى سەر ئێران مەبەست لێی پاراستنى جیهانە لەو وڵاتە

19:58 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەیرى گەنجینەى ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئەمریکا و شەش وڵاتى دیکە سزایان بەسەر 25 کۆمپانیا و بانک و کەسدا سەپاندووە، کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.

,

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو وڵاتانە ئەندامن لە (سەنتەرى بە ئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر)، کە وڵاتانى بەحرەین، کوەیت، عەمان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات دەگرێتەوە، هاوشانى ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا سزاکەى سەر ئێرانیان ڕاگەیاندووە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سنیڤن منوچین ئەوەى خستوەتەڕو: “سەنتەرى بەئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر هاوکاتى گەڕانەکانى من بە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا جوڵاوە بە ئاڕاستەکردنى شەڕ دژى ئەو لایەنانەى بوونەتە سەرچاوەى دارایی تیرۆر”.

,

وەزیرەکەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، 21 لەو شوێن و کەسانەى لە سزاکانیان بە ئامانجکراون، ئەو کۆمپانیایانەن کە پاڵپشتى دارایی گروپى “بەسیج” دەکەن، کە سەر بە سوپاى پاسدارانن.

,

چوار ئامانجەکەى تریش کە سزا خراوەتەسەریان، چوار کەسن کە ئەندامى حیزبوڵاى لوبنانین و هەماهەنگى گروپەکانیان دەکەن لە عێراق.

,

لەلایەکى ترەوە پاش سەپاندنى سزاکانى سەر ئێران، مایک پۆمپیۆ ئاشکرایکرد: “سزا داراییەکانى سەر ئێران، مەبەست لێی پاراستنى جیهانە لەو وڵاتە، چونکە خراپ پارەکانى بەکاردەهێنێت”.

,

سەپاندنى سزا بەسەر ئێراندا پاش ئەوە سەرى هەڵدایەوە، کە ترەمپ کشانەوەى وڵاتەکەى لە ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى ئێران ڕاگەیاند، تا ئێستاش بە چەند قۆناغێک سزاى ئابورى بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل