Shadow Shadow

پۆمپیۆ جارێکى دیکە دووپاتى کردەوە ئەمریکا ئامادەى دانوستانە بێ “مەرجى پێشوەختە”

22:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا سورن لەسەر ئەوەى کە ئامادەى دانوستانن لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە.

.

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکراى کرد، گەشت دەکات بۆ سعودیە و ئیمارات، لەکاتى سەرکەوتنى فڕۆکەکەى بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند: “هێشتا ئامادەى گفتوگۆین لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە”.

.

پۆمپیۆ ئەوەشى خشتوەتەڕوو: “من دڵنیام لە هەر کاتێکدا کە ئەوان بیانەوێت دانوستان بکەن، ئەوا ئێمە ئامادە ئەبین”.

.

لەلایەکى ترەوە، غوڵام عەلى ڕەشید، جەنەڕاڵ لە سوپاى ئێران، بە ئاژانسى هەواڵى فارسی ڕاگەیاندووە، ئەگەر شەڕى سەربازى ڕوبدات لە ناوچەکە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت کۆنتڕۆڵى سنور و کاتى جەنگەکە بکات.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتى ئەمریکا، بەرپرسیارانە مامەڵە بکات بۆ پارێزگاریکردنى لە ژیانى هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل