fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ: تورکیا هەر هەڵەیەک بکات ترەمپ بژاردەی سەربازی دژی بەکاردەهێنێت

13:36 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری بە تورکیا دەدات، ئه‌گه‌ر هەر هەڵەیەک بکەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماده‌یه‌ بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربهێنێت.

.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە لێدوانیکدا بە كەناڵی سی ئێن بی سی ڕاگەیاند “ئێمە ئاشتی هەڵدەبژێرین لە بەرامبەر جەنگدا، بەڵام ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاماده‌یه‌ بژارده‌ی سه‌ربازی دژی به‌كاربهێنێت”.

.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد :” من پێشنیازم کردووە ئێمە سود لە سزا ئابورییەکان وەربگرین و ئەوە باشترین ڕێگەیە”.

.

هەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا لە کاتێکدایە، هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنی 18ی ئەم مانگەی نێوان هەردوو وڵات، دەبوو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شەڕ بوەستێت و هەسەدە بە قوڵایی 32 مەتر لە ناوچە سنورییەکان بکشێتەوە، بەڵام تورکیا پابەندی ئاگربەستەکە نەبووە و بەردەوامە لە هێرشەکانی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل