fbpx
Shadow Shadow

پۆلیس ڤیدیۆیەکی نوێی ڕۆژی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بڵاوکردەوە

14:40 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی لەڕێگای کەناڵی فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند ساتێکی ڕۆژی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا سود لە چەند کامێرایەکی چاودێری وەرگیراوە.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ئامانج بابانی لە کاتژمێر 3:32 خولەکی ئێوارەى ڕۆژی ڕووداوەکە، 13ی تشرینی یەکەمی 2016، لە شوققەکەى خۆی لە ڕۆژ سیتی دەچێتە دەرەوە.

.

پاشان لە کاتژمێر 3:51 خولەکی ئێوارە دەچێتە دایەنگا و منداڵەکەى دەبات و پێکەوە دەچن بۆ ماجیدی مۆڵ.

.

پاشان لە گرتەیەکی تردا دەردەکەوێت کە ئامانج بابانی و منداڵەکەى دەچن بۆ ماڵی باوکی لانە محەمەد و بە ئۆتۆمبێلی لانە دەچنە دەرەوە.

.

لە کۆتاییدا چەند گرتەیەکی کامێرای چاودێری بەنزینخانەیەکی نزیک شوێنێ ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە کە تازە نییە و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دەردەکەوێت کە زۆر ڕوون نییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل