fbpx
Shadow Shadow

پۆلیس: لەبەردەم زانکۆی سلێمانی تەقە لە کوڕ و باوکێک کرا و بریندارکران

19:49 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و  بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون و بەوتەى پۆلیسى سلێمانى تائێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراوون.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 23ى ئەیلوولى 2019) لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە”.

.

وتیشی، ڕووداوەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی پێشتری ئەو دوو بنەماڵەیەوە هەیە، واتە لەنێوان ئەو کوڕ و باوکە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە.

.

سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشكرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە  دەستگیرنەکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل