fbpx
Shadow Shadow

پۆلیس لەبارەى گیانلەدەستدانى ئامانج بابانى و منداڵ و هاوسەرەکەى: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کارێکى خۆکوژی بوە

12:11 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانى ئاشکراى کرد، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە گیانلەدەستدانى ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى کارێکى “خۆکوژی” بوە، ئاشکراشکى کرد “ئامانج، یەک فیشەک بە سەرییەوەیەتى کە لە دوورى 2سم تەقێندراوە”.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2019، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، دەربارەی کوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان.

,

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند: “بەداخەوەین بۆ ڕودانی ئەو ڕوداوە ناخۆشە و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى خێزانەکانیان و سەرجەم ڕۆژنامەنوسان دەکەین”.

,

بەڕێوەبەرى پۆلیس وتیشی: “لەسەرەتای ڕوداوەکەوە لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە و بەداخەوە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی بۆمان دەرکەوتوە ڕوداوەکە کارێکی خۆکوژییە لەلایەن ئامانج بابانیەوە ئەنجامدراوە”.

 

ئاسۆ شێخ تەها ئاماژەی بەوەکرد: “ئامانج بابانی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەماڵی خۆیان بەجێهێشتوە و بە ئۆتۆمبیلەکەی هاوسەرەکەی کە جۆری جێب بوە ڕۆیشتون، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئامانج تەقەی کردووە، دوو فیشەک بە جەستەى هاوسەرەکەیەوە بوە کە لە دووری 30 بۆ 90سم پێوەى نراوە، هەروەها سێ فیشەک بە منداڵەکەیانەوە بوە، هاوکات یەک فیشەکیش بەسەری ئامانجەوە بوە لەدووری دوو بۆ سێ سانتیمەترەوە، واتە بەڵگەکان دەرى دەخەن ئامانج خۆی کوشتوە”.

,

بەڕێوبەری پۆلیسى سلێمانى ئەوەشى وت: “دەستی ئامانج و ئەو دەمانچەیەش کە تەقەی پێکراوە، هەردووکی خوێناوی بوون بە خوێنی ئامانج خۆی و دەمانچەکەش حەوت فیشەکی تەقێندراوە و حەوت فیشەکیشی تێدا ماوە و سەرجەم قەوانی فیشەکەکانیش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراونەتەوە، جۆرەکەشیان لە هەمان ئەو فیشەکانە بوون کە لەنێو دەمانچەکە ماون، هەروەها جۆری دەمانچەکەش ناسراوە بە حەشدی شەعبی و لە بازاڕدا بەشێوەی قاچاغ دەفرۆشرێت و نرخێکی هەرزانی هەیە”.

,

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئەوە دەرکەوتوە: “ئۆتۆمبێلەکە هیچ فیشەکێکی لەدەرەوە پێوە نەبوە و سەرجەم فیشەکەکان لەناوەوە تەقیون، بەهۆی ئەوە لەکاتی تەقەکردنەکەشدا کە لانە محەمەد شۆفێری کردووە لەکاتی ڕۆشتندا بوە، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لای چەپی ئۆتۆمبێلەکە زیانی پێگەیشتوە بەڵام تەنها یەک جامی ئۆتۆمبێلەکە شکاوە”.

,

بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى باسیلەوەشکرد: “لانە و ئامانج پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبوە و لانە سکاڵای لەسەر ئامانج تۆمار کردووە، دوو جاریش چوەنەتە بەردەم دادگا و بڕیار بوە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش دانیشتنێکى ترى دادگاییان هەبوە، تا ئێستاش هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە”.

,

وێنەى ئامانج بابانى و لانە محەمەد و جگەرگۆشەکەیانپۆلیس لەبارەى گیانلەدەستدانى ئامانج بابانى و منداڵ و هاوسەرەکەى: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کارێکى خۆکوژی بوە

,

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل