fbpx
Shadow Shadow

پۆلیس: حەمکۆ دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

16:29 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هونەرمەند حەمکۆ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێک دەستگیرکراوە و “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی وت، “ماوەى سێ ڕۆژە حەمکۆ دەستگیرکراوە لەسەر سکاڵای کچێک کە دەستدرێژی کردووەتەسەری.”

.

هاوکات بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ ناس کورد، حەمکۆ دانی ناوە بەوەى “پێش ماوەیەک کچەکەى بردووەتە شوقەکانى کوارتڕاڵ لە هەولێر و پاش سەرخۆشکردنی، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری.”

.

عەبدولخالق تەلعەت وتیشی، “حەمکۆ بە مادەى 395 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە” کە مادەکە بریتییە لە سزادانی کەسێک کە “تاوانی سێکسی دژی کچێک ئەنجام داوە کە بەڵێنی هاوسەرگیریی لەگەڵدا دابێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل