fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی دهۆک وردەکاری کوشتنەکەی ئاشکرا کرد

پۆلیس: بکوژەکەی دەلین ئامانجی دەستدرێژی سێکسی بووە

10:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی دهۆک وردەکاری کوشتنی کچە 10 ساڵانەکەی دهۆکی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند بکوژەکە  بە مەبەستی دەستدرێژیکردنەسەری دلینی ڕفاندووە، بەڵام بە وتەی خۆی پێش ئەوەی دەستدرێژی بکاتەسەر بە “دارێکی تیژ” کوشتویەتی.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی حوزەیرانی 2019 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تاڕق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: ” دوو تۆمەتبارمان لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکردووە کە بران و یەکێکیان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە ناسیاوی ماڵی باوکی دلین بووە، بەهۆی ئەوەی براکەشی ئاگاداری ڕووداوەکە بووە ئەویش دەستگیرکراوە”.

.

وتیشی، ئەو کەسە تەمەنی 45 ساڵە کەسێکی مەترسیدارە  و پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە و ساڵی 2005 هەوڵی کوشتنی کەسێکی داوە.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک ئاشکرای کرد تۆمەتبارەکە لە گەڕەکی “سوزان” دلینی رفاندووە بۆ شوێنێکی چۆڵی گواستوەتەوە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتەسەر، بەڵام بەهۆی ئەوەی دلین هاواری کردووە بە دارێکی شکاو کە وەک چەقۆ بەکاری هێناوە کوشتوویەتی و دواتر لە نزیک یاریگای دهۆک تەرمەکەی فڕێداوە.

.

تارق ئەحمەد باسی لەوەشکرد، تا ئێستا نازانرێت تۆمەتبارەکە دەستدرێژی کردووەتەسەر دلین یاخود نا، بۆیە چاوەڕوانی پشکینینی پزیشکی دەکەن، بەڵام بەوتەی تۆمەتبارەکە پێش ئەوەی دەستدرێژی بکاتەسەر کوشتوویەتی.

.

تاڕق ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کامێرای چاودێرییەوە توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، داواشیکرد، سەرجەم هاوڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و منداڵەکانیان کامێرای چاودێری لە دەرەوەی ماڵەکانیان دابنێن.

.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 5ی حوزەیران كاتژمێر 5ی ئێواره‌ دلین بێسه‌روشوێن بووە و دوێنێ شەممە 8ی حوزەیران تەرمەکەی له‌ نزیك یاریگای وه‌رزشی دهۆك لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.

.

دلین ته‌مه‌نی (10) ساڵ بوو و خوێندکاری پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بوو، خاوەنی دوو خوشك و دوو برایە، كه‌سوكاره‌كه‌ی داوای لەسێداره‌دانی تۆمەتبارەکان ده‌كه‌ن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل