fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی گه‌رمیان: مێردمنداڵێک بەفیشەک خۆی کوشت

11:45 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێك بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ خوێندن خۆی كوشتووه‌”.

.

موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند “بەیانی ئەمڕۆ (سێشەمە) لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (نالی والی حەمە ساڵح ) لەدایکبووی 2005 لەماڵی خۆیان فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و لەئەنجامدا گیان لەدەست دەدات”.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەپۆلی حەوتە و بەهۆی دەرنەچونی لەخوێندن خۆی خۆی کوشتووە”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوكه‌ “لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل