Shadow Shadow

پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون کە گورچیلەی ژنێکیان فرۆشتوە

15:28 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دوو تۆمەتباری دەستگیر کردووە، کە گورچیلەی ژنێکیان فرۆشتوە، هەروەها ئاماژە بەوشکراوە، باندێکى دزیکردنیشیان دەستگیر کردووە لە کاتێکدا کە سەرقالى دزیکردن بوون لە ماڵێک.

.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە، ئاشکرای کردووە: “دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە ژنێکیان هەڵخەڵەتاندووە و گورچیلەیەکیان فرۆشتوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر، دانپێدانانەکانیشیان لەلایەن دادگاوە وەرگیراوە و بە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سزا دراون”.

.

پۆلیس کەرکوک ئاماژەى بەوەشکردووە، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیر کردووە، کە سەرقاڵى دزیکردن بوونە لە ماڵێک.

.

هاوکات دوو تۆمەتبارى دیکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون، کە تۆمەتباربوون بە دزیکردن و بڕینى جانتا و گیرفانى هاوڵاتیان.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل