fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی هەولێر هۆکاری گیانلەدەستدانی دایک و دوو منداڵەکەى ئاشکرا کرد

19:05 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى ئەمڕۆ تەرمى ژنێک و دوو منداڵى لە گەڕەکى عەنکاوەى هەولێر دۆزرانەوە، پۆلیسی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ئەو سێ هاوڵاتییە بەهۆکاری هەڵچوونی سۆباوە بووە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “بۆ پشتڕاسکردنەوەی لێکۆلینەوەکانمان ئێستا تەرمەکان لە پزیشکی دادە بۆ ئەنجامدانی پشکنین تاکو بگەینە ڕاستی ڕووداوەکە و دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەینە هاوڵاتیان.”

..

پێشتر هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس كوردی ڕاگەیاندبوو کە ئەمڕۆ “تەرمی سێ هاوڵاتی یەك خێزان لە گەڕەكی عەنكاوە دۆزراونەتەوە”.

.

وتیشى ئەو سێ هاوڵاتییە لە دایکێک و کوڕەکەى و کچەکەى پێکهاتوون، لە موسڵەوە ئاوارەى هەولێر بوون.

.

دایکەکە لەدایکبووى ساڵى 1983 یە و کوڕەکەش ساڵى 2002 لە دایک بووە، کچەکەش ساڵى 2005 لەدایک بووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل