fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی هەولێر هۆکاری کوشتن و سوتاندنی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قڕژاڵە ئاشکرا دەکات

12:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى دوێنێ شەممە، 3ی تەموزی 2019، تەرمی جەمال باپیر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قڕژاڵە بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و وردەکاری ڕووداوەکەشی خستەڕوو.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لە ڕێگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تاوانلێکراوەوە لە قەزای سۆران دۆزراونەتەوە، چونکە دوای کوشتن و پاشان سوتاندنی تەرمەکەى بە بەنزین، ئۆتۆمبێلەکەیان بردووەتە قەزای سۆران تاوەکو بیفرۆشن و تاوانەکەى پێ بشارنەوە.

.

وتیشی، “ڕووداوەکە بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە بووە، کەسێک بە ناوی ممتاز عەبدولقادر لەگەڵ خێزانەکەى پلانی کوشتنی جەمال باپیرییان داناوە، هاوڕێیەکیشیان یارمەتییان داوە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “یەکەمجار هاوسەری ممتاز جەمال باپیری بانگ کردووەتە ماڵەکەى، دواتر ممتازیش چووەتە ماڵەوە و بە دەمانچە کوشتوییانە، پاشان تەرمەکەیان بردووەتە تووەڕەق و سوتاندوویانە بۆئەوەى نەناسرێتەوە.”

ڕاشیگەیاند، “هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەبارەى وردەکاری هۆکاری سەرەکی تاوانەکە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل