fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئاینی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

08:35 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئاینی لە شاری هەولێر، پۆلیس ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ ئاسەوارێکی گولە و لێدان بە جەستەیەوە نەبوە و بەهۆی “کەوتنەخوارەوە” گیانیلەدەستداوە.

,

پاش ئەوەی تەرمی یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک، دوێنێ لە هەولێر دۆزرایەوە و گومان لە کوشتنی دەکرا، کەسوکارەکەی داوای ڕونکردەنەوەیان لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر کرد.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو مامۆستا ئاینییە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: “دوای دۆزینەی تەرمی ئەو مامۆستا ئاینیە لە شوقەکانی زانیاری لە شاری هەولێر لە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا و دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە دەرکەوت کەوا، گیانلەدەستدانەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەوە بوە”.

,

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی دەرکەوتوە، ھیچ شوێنەوارێکی گوله و لێدان، یان ھەر ھۆکارێکی دیکە بە جەستەوەیەوە دیار نەبوە و گیانلەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوێنێکى بەرزەوە بوە.

,

جەختیشلەوەکراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆلینەوەکان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەخەنەڕو.

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل