fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بە خوشکێکی وتووە "تۆ ناکوژم با بەخەفەتەوە بمریت"

پۆلیسی سلێمانی: بکوژەکەی شەوی ڕابردوو باری دەروونی جێگیر بووە

18:40 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی مامۆستایان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکەش هیچ نەخۆشییەکی دەرونی نەبووە، دەشڵێت، بە خوشکێکی وتووە، ئەو ناکوژێت تاوەکو بە خەفەتەوە بمرێت.

. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی کە کوڕێک دایکی و سێ برای خۆی کوشت و باوکیشی بریندار کرد، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام هێشتا بە وردی هۆکارەکەی نازانین”.

.

وتیشی، ڵێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە بکوژەکە هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە وتەی خوشکێکی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، بکوژەکە بە خوشکەکەی وتووە: “تۆ ناکوژم، بۆ ئەوەی بەخەفەتەوە بمریت”.

.

زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى “تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە”

.

دوای ئەوەی تەقەی لە ماڵی خۆیان کرد، ئەو کەسە دایکی و سێ برای بە گولـلە کوشت و باوکیشی بریندارکرد، هەڵاتووە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە تاوەکو بە برینداری دەستگیرکراوە.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئێستادا بکوژەکە لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، چونکە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیسی بووەتەوە و بریندار کراوە، باوکییش هە لە نەخۆشخانەیە و گولـلە بەر سەری کەوتووە”.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی : ڕوداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو ڕوداوێكی كۆمەڵایەتی بوو

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی : ڕوداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو ڕوداوێكی كۆمەڵایەتی بوو بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕوداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی ڕوداوێكی كۆمەڵایەتی بووە و تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو باری دەرونی جێگیرە و هیچ جۆرە كێشەیەكی نییە.هەوەرها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی ئەفسەرو كامەندانی پۆلیسی سلێمانی كرد كە شەوی ڕابردوو توانیان ماندوو نەناسانەو لە كەمترین ماوەدا ئەو ڕوداوە كۆنترۆڵ بكەن و تۆمەتبارەكە دەستگیركەن . سەبارەت بە بارودۆخی شاری سلێمانی لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامن لە ئەركەكانیان و ڕێگەنادەن هیچ قەرباڵغییەك دروست ببێت و ڕێكاری یاسای لە بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنە بەر كە ڕێنماییەكان پێشێل بكات . وتیشی : لە رۆژی یەكشەممەوە ڕێكاری نوێ دەگرنە بەر و ئامانجیان پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

Gepostet von ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ am Samstag, 21. März 2020

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل