Shadow Shadow

"قۆڵی خەڵکیان بڕیوە و بۆ نوشتەیەک 600 دۆلاریان وەرگرتووە"

پۆلیسی سلێمانی “ڕێوشوێنی توند” دژ بە جادووکردن دەگرێتە بەر

11:35 پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین كەس لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی جادوو نوشتەکردنەوە “دەستگیرکراون”، پۆلیسی سلێمانیش ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر بۆ ئەو مەبەستە.

.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “لەبارەی جادووکردن و نوشتەوە، سكاڵایەكی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاڕاستەی پۆلیس كراوە، لەسەر ئەو سكاڵایانە چەندین کەسمان دەستگیركردووە، كە پیشەیان ئەو جۆرە  كارانە بووە”.

.

“خەڵكیان فریوداوە نوشتە و دۆعا و جادوویان كردووە بە 600 دۆلار، قۆڵی خەڵکیان بڕیووە”، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەش هێڵی تەلەفۆن لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تەرخانكراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداریان بكەنەوە لەو شوێنانەی كە ئەو جۆرە كارانەیان تێدا دەكرێت.

.

وتەبیژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، ئەو شوێنانەی كە جادووی ڕەش و نووشتەیان تێدا دەكرێت، زۆربەیان نهێنین، تەنها لەکاتی سكاڵاكردنی هاوڵاتیاندا ئاشكرا دەبن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل