fbpx
Shadow Shadow

"مانگانە ژمارەیەک سکاڵا لەسەر ناوزڕاندنی ئافرەتان تۆمار دەکرێت"

پۆلیسی سلێمانی چۆن هەژمارە ساختەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا دەکات؟

11:19 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشە و  ناوزڕاندنی ئافرەتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: ” ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن فەیسبوکی ساختەشیان هەبێت دەیاندۆزنەوە.”

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تۆمەتبارێکیان لە قەزای سەیدسادق دەستگیرکردووە کە دەستی‌ هەبووە لە “ناوزڕاندن، بێڕەوشتی‌ کردن،  بێزارکردنی‌ چەندین ئافرەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان‌ و بە هەڕەشەی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی وێنە، داوای پارەی لێ کردوون.

.

سەرکەوت ئەحمەد وتی ئەو تۆمەتبارە، بووەتە هۆی‌ دروستبوونی‌ کێشەی‌ خێزانیی ‌‌و کۆمەڵایەتی‌ بۆ چەندین ئافرەت”.

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، زۆرجار ئەو کەسانەی سکاڵا تۆمار دەکەن، تۆمەتبارەکە دەناسن و ناسنامەکەی ئاشکرادەکەن،  ئەگەریش نەیناسن و هەژمارەکە ساختە بێت، ئەوا لە رێگەی تایبەتی خۆیان دەیاندۆزنەوە.

.

سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەکرد ئەگەر ئەو هەژمارانە بە ناو، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی ساختەشەوە دروستکرابن دەتوانن، تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن و وتی: “ئێمە چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بەو بوارە، لەو دۆسیانەدا کارمان لەگەڵ دەکەن، 80٪ی خاوەنی ئەو هەژمارانە دەدۆزینەوە کە زانیارییەکانیان ساختەبێت.”

.

وتیشی: “مانگانە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی پێنج بۆ شەش سکاڵا لەسەر حاڵەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان بە ناوزڕاندیان لە ڕیگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مۆبایلەوە تۆمار دەکرێت.

.

هەرچەندە بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، حاڵەتەکە هێشتا نەبووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار، بەڵام داوای لە خانمان کرد، کە بە وریاییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن و هەموو کەسێك نەکەن بە هاوڕێی خۆیان، ئەگەر تووشی حاڵەتێکی لەوشێوەیەش بوون، نەترسن و بەزووترین کات پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل