fbpx
Shadow Shadow

شەش ئۆتۆمبێلیان دزیوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ باندی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند

19:18 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى سێ باندی دزیکردنی به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبیل له‌ناو سلێمانیدا ڕاگه‌یاند کە شەش ئۆتۆمبیلیان دزیوه‌ و به‌شێكیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌.

.

نه‌قیب سه‌ركه‌ت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى و به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیىدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكى دزینى ئۆتۆمبیل له‌ناو شارى سلێمانیدا ڕویداوه‌ تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركراون.

.

وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌ درزاوه‌كانى ناو شارى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته‌ شەش ئۆتۆمبیل و له‌لایه‌ن 10 كه‌سه‌وه‌ لە سێ باندی جیاوازدا كه‌ ئێستا ده‌ستگیركراون دزراون.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و تۆمبیله‌ ڕفێنراوانه‌ كڕین و فرۆشتینیشیان پێوه‌ كراوه‌ و یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌قه‌زاى سۆران كه‌ له‌جۆرى لاندكرۆزه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ ناو شاری سلێمانی.

.

له‌سه‌ر جۆرى ئۆتۆمبیله‌كانیش نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتى ئۆتۆمبیله‌ دزراوەکان له‌جۆرى لاندکرۆز و جێبى ئه‌مریكى و مازدا و تویۆتا كرۆلا بوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل