fbpx
Shadow Shadow

فەیسبوکیان هاک کردووە و داوای پارە و شتی دیکەیان لە خاوەنەکەی کردووە

پۆلیسی سلێمانی دوو هاککەری فەیسبوکی دەستگیرکرد

20:31 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هاککەریان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە، کە فەیسبووکی هاوڵاتیانیان هاک کردووە و داوای پارە و شتی دیکەیان لێکردوون.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەسەر ئەوەی کە چەند کەسێک فەیسبوکەکانیان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە و هاک کرابوو، دوو هاککەریان دەستگیرکردووە کە فەیسبووکی زیاتر لە 21 کەسیان هاککردووە.

.

پۆلیسی سلێمانی روونیدەکاتەوە، ئەو دوو کەسە فەیسبووکی هاوڵاتیانیان هاک کردووە و داوای پارە و هەندێک شتی دیکەیان لێکردوون بۆ ئەوەی فەیسبووکەکانیان بۆ بگێڕنەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ڕاگیراون.

.

پۆلیسی سلێمانی داواشی کردووە کە هاوڵاتیان دووربکەونەوە لەو کارە، چونکە کارێکی ناتەندروستە و پێچەوانەی یاسایە

.

لە کۆتایدا هۆشدارى ئەوەش دەدات، هەر کەسێکیش ئەو کارە بکات دەدۆزرێتەوە بە سزای خۆی دەگات، هەر هاووڵاتییەکیش ڕوبەڕووی شتێکی لەو شیوەیە بوەوە، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل