Shadow Shadow

پۆلیسی سلێمانی: تائێستا تۆمەتباری ڕووداوی سەهۆڵەكە دەستگیرنەكراوە

19:29 دوو شه‌ممه‌ 15 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوودا سێ ڕووداوی كوشتن لە سلێمانی ڕویانداوە كە بەشێك لەتۆمەتبارەكانیان تائێستا دەستگیر نەكراوون.

.

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند “لەبەرواری 1تا 14ی نیسانی 2019، سێ ڕووداوی كوشتن لە سلێمانی ڕویانداوە، كەیەكێك لە ڕوداوەكان كوشتنی هاوڵاتیەك بووە لەلایەن هاوڕێیەكی خۆی لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی و تائێستا تۆمەتبارەكەی دەستگیرنەكراوە ڕوداوێكی كوشتنیش لە گەڕەكی چوارباخ و گەرەكی مامەیارە تۆماركراوون”.

 

.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەماوەی 14 ڕۆژدا هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە 29 تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كەبەشێك لە دەستگیركراوەكان تۆمەتبارن بە دزین و ساغكردنەوەی پارە و فێڵكردن لە هاووڵاتیان بەبیانووی دامەزراندن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دوو تۆمەتباریش دەستگیركراوون كە بەبڕی‌ 15 هەزار دۆلار شیرینیان لەهەولێرەوە هێناوە بۆ سلێمانی‌ و پارەیان نەداوە بەخاوەنی‌ كۆمپانیاكە.

 

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی روونیكردەوە، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەختیارییەوە دەستگیركراوە كە زیاتر لە 2784 وێنەی‌ ئافرەتی‌ لەمۆبایلەكەیدا هەبوەو وێنەكانی‌ دەستكاریی كردووە و ناردویەتییەوە بۆ هەندێك لەو ئافرەتانە و داوای‌ پارەی‌ كردووە تا وێنەكانیان بڵاونەكاتەوە.

 

.

وتیشی “هێزەكانی فریاكەوتن لەو ماوەیەدا، بەهانای 130 حاڵەتی‌ جۆراوجۆری هاوڵاتیان چوون، هەروەها 32 كێشەی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ تۆماركراوە و 9 حاڵەتی‌ روداووی‌ هاتو‌وچۆ تۆماركراوە و 13 ئوتومبێل-یش دەستیبەسەردا گیراوە كە بێ سەرەتابوون‌ و فەرمانی‌ دەستبەسەرداگرتنیان هەبووە”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل