Shadow Shadow

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک ژنێکمان دەستگیرکرد

22:00 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی فێڵکردن لە ھاوڵاتیان ژنێکیان دەستگیکردووە، کە بە خەڵکی وتووە، گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کاردەکات و لە بەرامبەر بڕێک پارەدا زەوییان بۆ وەردەگرێت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، ژنێکیان بە ناوی “د، ع، س” دەستگیرکردووە، کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دەرکەوتووە کە بەناوی زەوی وەرگرتنەوە فێڵی لە خەڵک کردووە و پارەی لێوەرگرتوون.

.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای لەسەر ئەو ژنە تۆمارکردووە وتویەتی، ئەو ژنە فێڵی لێکردووە و پێی وتووە، کە گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵا کار دەکات و لەبەرامبەر پێدانی بڕی ھەزار دۆلاردا بەڵێنی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی پێداوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵاش لەسەری دەستگیرکراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا تۆمەتبارەکە دانی بەوەدانا کە تۆمەتبارێکی دیکەی لەگەڵدایە بەناوی “ش،ج، ح” و ئەویش دەستگیر کراوە.

.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبار “د، ع، ص” لەسەر ھەمان کەیسی فێڵکردن سکاڵایەکی دیکەی لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر تۆمارکراوەو لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل