fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی چوار کەسی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیەک کردبوو دەستگیرکران

09:28 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لە لایەن هێزەکانیانەوە باندێکی چوار کەسییان دەستگیرکردووە کە لە بەرانبەر بڕێک پارەدا، هەڕەشەی کوشتنیان لە هاوڵاتییەک کردووە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، لە سەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکراوە لە بەرانبەر پێدانی بڕێک پارە، باندەکە دەستگیرکراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: باندەکە هەڕەشەی ئەوەیان لە هاوڵاتیەکە کردووە ئەگەر 10 هەزار دۆلاریان بۆ ڕەوانە نەکات تەقە لە ماڵ و دوکانەکەی دەکەن.

.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی هەڕەشەی پێکراوە، یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان لە سلێمانی دەستگیکردووە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە کە سێ کەسی تر هاوکارییان کردووە.

.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە سێ ئەندامەکەی تری باندەکە، لە لایەن پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیرکراون و  په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

.

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی چوار کەسی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیەک کردبوو دەستگیرکران پۆلیسی سلێمانی: باندێکی چوار کەسی هەڕەشەیان لە هاوڵاتیەک کردبوو دەستگیرکران

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل