Shadow Shadow

پۆلیسی زیوریخ 20 چالاکوانى ژینگەى دەستگیر کرد

22:46 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

چالاکوانانى تایبەت بە بەرگرى لە ژینگە، لە پایتەختى سویسرا لە هەوڵى داخستنى دەروازەکانى بانکى کریدى سویس لە زیوریخ و یو بى ئێس لە بازل بوون، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنى دارایی ئەو پرۆژانەى کە پشت بە سوتەمەنى دەبەستن، لەوکاتەدا پۆلیس چەند چالاکوانێکى دەستگیرکردووە.

.

خۆپیشاندانى ئەو چالاکوانانە دەربڕینى ناڕەزایی بوو دژ بەو پرۆژانەى کە ڕۆڵیان هەیە لە تێکچوونى ژینگە و کەشوهەواى زەوى، خۆپیشاندانەکەشیان بووە هۆى ئەوەى ئەو شەقامەى زیوریخى پایتەختى سویسرا کە بە شەقامێکى بازاڕکارى گەورە دادەنردرێت قەرەباڵغى تێبکەوێت و هاتووچۆى تێدا ڕاوەستێت.

.

فریدا کۆڵمان، وتەبێژى گروپى دادپەروەرى مەناخى، ڕایگەیاندووە: “سویسرا ئەشکەوت و کانى دەرهێنانى خەڵوز و بیرە نەوتى نییە، بەڵام چالاکییە داراییەکانى ئەم وڵاتە ئەو کارانە بەڕێوە دەبات”.

.

پۆلیسى زویریخ لە تویتەر بڵاویانکردەوە، زیاد لە 20 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە، بڕیاریشیانداوە کە تەواوى چالاکوانەکان لە دەروازەى بانکەکان دوور بخەنەوە.

.

ئەو دوو بانکە لەبەرامبەر ئەو خۆپیشاندانەى چالاکوانانى ژینگەدا، کۆمەڵێک بەڵگەى تایبەت بەو پرۆژانەیان خستەڕوو کە پاڵپشتى داراییان دەکەن، کە دەرخەرى ئەوە بوون ئەوان ڕەچاوى پێوەرە ژینگەییەکان دەکەن و چەندین ملیار دۆلاریشیان داوە بەو کۆمپانیایانەى کە لە بوارى وزەى خاوێندا کاردەکەن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل