Shadow Shadow

پۆلیسی راپەڕین: لە قەڵادزێ‌ ژنێكی بەساڵاچوو خۆی سوتاند

18:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێكی لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێكی بەساڵاچوو بڵاوكردەوە كە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی كردووە بە جەستەی خۆیدا و سوتاوە.

.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، كاتژمێر 3:15 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بەناوی (م.خ.ك) لەدایكبووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی لەلایەن مەفرەزەكانی فریاكەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی كردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە و بە وتەی كەسوكاری باری دەرونی ناجێگیر بووە كە دایكی دوو كوڕ و سێ كچە.

.

راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە دەكات، دەستبەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگە و تاوانی پشدەر چونە شوێنی مەبەست بۆ كەشفكردن و هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل