fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پۆلیسی راپه‌رین: ته‌قه‌ له‌ ماڵی مامۆستایه‌كی ئاینی كرا

09:03 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له‌ ماڵی مامۆستایه‌كی ئاینی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند “شوێنه‌واری 7 گوله‌ به‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ بووه‌”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ریندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “شه‌وی رابردو کەسێکی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێشنوێژی گوندەکە کرد و شوێنەواری 7 گولـلـەش بە ماڵەکەیانەوە هەبووە”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بە وتەی مامۆستا ئاینیەکە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نیە و دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و فریاکەوتنی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست.

.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی گوندەکە لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆمارکردووە.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 430 لە یاسایی سزدانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە، دۆسیەی لێکۆینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل