Shadow Shadow

پۆلیسی جەبەلتارێق کەشتیوانە ئێرانیەکانی ئازاد کرد

09:10 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، پۆلیسی جەبەل تاڕق چوار کەشتیوانی، کەشتییە نەوتییەکەی ئێرانی ئازاد کردووە، بەڵام کەشتییەکە هەر دەستبەسەرە و ئێرانیش داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکات.

.

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی جەبەل تاڕق، چوار فەرمانبەری کەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی بە کەفالەت ئازاد کردووە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پۆلیسی جەبەل تاڕق کاپتنی کەشتییەکە و فەرماندەیەکی ئازاد کردبوو.

.

زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر، هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیا لە ئاوەکانی، جەبەل تاڕق دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت، کە نەوتی بەرەو  سوریا دەگواستەوە و ئەوەش پێچەوانەی سزاکانی ئەوروپایە بۆ سەر سوریایە.

.

هاوکات عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، ڕایگەیاند “داوا دەکەین بەریتانیا دەستبەجێ کەشتییە نەوتییەکە ئازاد بکەن، ئەمە بۆ ھەموو لایەک باشتر دەبێت”.

.

لە بەرامبەردا، بەرپرسانی حکومەتی جەبەل تاڕق ڕایانگەیاندووە، ڕاگرتنی کەشتییە نەوتییەکە بۆ ماوی چواردە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

.

دەست گرتن بەسەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی ئێران، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و بەڕیتانیای قوڵتر کردووەتەوە و لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕیتانیا ڕایگەیاند، ئێران هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگریان لە ئاوەکانی کەنداو، بەوهۆیەوە کەشتییەکی سەربازی ڕەوانەی کەنداو کرد.

.

دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، دوای هەوڵەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکانیان، کەشتییەکی سەربازی دیکە دەنێرنە ئاوەکانی کەنداو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل