fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان: گومان ده‌كه‌ین دۆسیه‌ی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی خۆكوژی بوبێت

11:15 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “گومان دەکەین دۆسیەی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەیان خۆکوژیی بووبێت”.

.

جه‌بار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “لەبەرئەوەی چوار قەوان دۆزراوەتەوە و چەکەکەی دیار نییە، داوادەکەین تانە لە بڕیاری دادگا بدرێت کە بۆچی دۆسییەکە داخراوە”.

.

رونیشیكرده‌وه‌ “لێکۆڵینەوەکە نەگەیشتووە بە کۆتایی و ھەربۆیە داوادەکەین لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی چاو بە بەڵگەکاندا بخشێنیتەوە تا دەگەنە راستیەکە”.

 

.

هەروه‌ها ئاشكرایكرد “كه‌یسه‌كه‌ كه‌موكوڕی‌ تیابووه ‌و په‌له‌ كراوه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كاندا، له‌سه‌ره‌تادا 7 قه‌وان راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ 4 قه‌وانی‌ تر هێنران و بوو‌ به‌ 11 قه‌وان”.

.

وتیشی:  له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ 7 قه‌وان له‌ ده‌مانچه‌كه‌ی‌ ئامانج بابانییه‌وه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام 4 قه‌وانه‌كه‌ی‌ تر له‌ ده‌مانچه‌یه‌كی‌ تره‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ دیار نییه‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌.

.

وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2019 دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یانی به‌ خۆكوژی ناوبرد و به‌و هۆیه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ی داخست.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل