Shadow Shadow

لەناو باغەکەیان گیانى لەدەستداوە

پۆلیسى رانیە لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانى ژنێک دەکات

20:46 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بەهۆى تەزوى کارەباوە لەناو باغەکەى خۆیان، بڵاوکردەوە .

.

لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسى راپەڕین ئاماژە بەوە کراوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینى، 2ى ئابى 2019) تەرمی ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (آ،آ) دانیشتوی ڕانیە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ژنەکە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەو هۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

.

جەختیش کراوەتەوە، دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و  لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل