fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسى رانیە دوو بکوژى لە ناو ماڵەکانى خۆیان دەستگیرکرد

08:36 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دوو بکوژ لەناو ماڵەکانى خۆیان، بڵاوکردەوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، لە لایەن هێزەکانیان لە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە و بەهاوبەشی بنکەی پۆلیسی بنگرد، لە ناو شاری ڕانیە دوو کەس لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیر کران کە فەرمانی دەستگیر کردنیان هەبوو لە تاوانێکی کوشتن بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

.

راگەیەندراوەکەى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە دەکات “ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی (ت، م) و (م، ب) کە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵە و دانیشتوی ڕانیەن فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای دوکان بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی”.

.

جەختیشکراوەتەوە،  بە فەرمانی دادوەر هەواڵەی دادگای دوکان کرانەوە بە پێی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداو لە سنوری ناحیەی بنگرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل