Shadow Shadow

وردەکاری گواستنەوەی کاڵا لە پۆستەی هەرێمەوە

“پۆستەی حکومەت دەتوانێت لە حەوت ڕۆژدا کاڵا بۆهەر شوێنێکی جیهان بگوازێتەوە”

14:20 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

فەرمانگەی پۆستەی هەرێم، کردنەوەی سەنتەری  نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆستەی جیهانی ڕاگەیاند کە دەتوانێت لە ماوەی حەوت ڕۆژدا کاڵا بۆ هەر شوێنێکی جیهان بگوازێتەوە.

.

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح،  وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەوە گەیاندنی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نرخی ناردنی پۆستە  له‌ ڕێگەی  نووسینگەکانی فەرمانگەی پۆستەوە هەرزانترە و خێراتر دەبێت لە نووسینگەکانی کەرتی تایبەت.

.

فەرمانگەی پۆستەی هەرێم 80 نوسینگەی کردووەتەوە بۆ گەیاندن و وەرگرتنی کاڵا لە سەرانسەری جیهانەوە.

.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەدا، نوسینگەکانی پۆستە دەتوانن هەر کاڵایەکی ڕێپێدراو تا کێشی 30 کیلۆگرام لە یەک پۆستەدا بۆ وڵاتانی جیهان بگوازنەوە.

.

وتیشی: بەراوورد لە گەڵ سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت نرخی گەیاندنی پۆستە لە ڕێگەی ئەو سەنتەرەوە هەرزانترە و خێراترە.

.

لەبارەی نرخی گواستنەوەی کاڵا بۆ دەرەوەی وڵات، ئومێد محه‌مه‌د وتی نرخی گواستنەوەی یەک کیلۆ بۆ  وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە عەرەبیەکان بە  12 هەزار دینار، بۆڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقیا 15 هەزاردینار، بۆ ئەمریکا و ئۆستورالیا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا 18 هەزاردینار دەبێت.

.

هەروەها باسی لەوەشکرد دەبێت کێشی هەر پۆستێک 30 کیلۆگرام  بێت ئەگەر زیاتر بوو ئەوا دەکرێتە دوو پۆستە.

.

سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌ ساڵی 2007 دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له‌ مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه‌ ڕاگیرابوو.

.

دوێنێ یەکشەممە 31ی حوزەیرانی 2019، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند کێشەکانی ئەو سەنتەرەیان چارەسەر کردووە و دەستی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کردووەتەوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل