fbpx
Shadow Shadow

پۆستی قایمقامی قەزای خانەقین لە کورد ورده‌گیرێته‌وه‌؟

08:45 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

قایمقامی قه‌زای خانه‌قین ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ له‌ كورد ده‌كرێت و بدرێته‌ عه‌ره‌ب ده‌شڵێت “پۆسته‌كه‌ له‌ داهاتوشدا هه‌ر ده‌درێته‌ كورد”.

 

.

محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین، بەناس کوردی، ڕاگەیاند:” ده‌نگۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی قایمقامی قەزای خانەقین لە کورد دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

.

وتیشی :” من ماوەیەکی دیکە خانه‌نشین ده‌بم، ئه‌و كه‌سه‌ی کە له‌ داهاتودا  بۆ پۆستی قایمقامی خانه‌قین ڕادەسپێردرێت هه‌ر كورد ده‌بێت و پۆسته‌كه‌ش‌ له‌ كورد وه‌رناگیرێته‌وه”‌.

.

هاوکات شێرکۆ میروەیس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،بە ناس کوردی وت:”ئەو پۆستە ئیستحقاقی کوردە و بەهیچ شێوەیەک نادرێت بە کەسێک لە نەتەوەی عەرەب “.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل