fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پڕۆژەى شێڵتەری سەگە بەڕەڵاکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.. سەدان سەگ لە سلێمانى “خەسێنراون”

18:19 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ماوەى زیاتر لە چوار مانگە پڕۆژەى کردنەوەى شێڵتەری سەگە بەڕەڵاکان لە سلێمانى بەهەڵواسراوی ماوەتەوە و بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونیشیان سەدان سەگ خەسێنراون.

.

ڕۆژی 23ی ئەیلولی 2019، لە کۆبوونەوەى نێوان ژمارەیەک ڕیکخراوی ئاژەڵدۆست و قایمقامى سلێمانیدا بریاردرا شیڵتەرێک دروستبکرێت بۆ سەگە بەرەڵاکان تا مەترسیان لەسەر خەڵک کەمبکرێتەوە.

.

هەرچەندە ئێستا زیاتر لە چوار مانگ و نیو بەسەر ئەو کۆبونەوەیەدا تێپەڕیوە، هێشتا زەویش بۆ کردنەوەی ئەو شێلتەرە دابیننەکراوە و قایمقامیەتیش نازانێت کەی دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە و کەی ئەو سەگە بەڕەڵایانە لەسەر شەقامەکان ناهێڵرێن.

.

لاڤین عەبدولوەهاب، ئەندامی بۆردی ڕیکخراوی پاکۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “ئێمە پێشتر چەند جارێک کۆبونەوەمان لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی ئەنجامداوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی ئەو ئاژەڵانە بۆ ئەوەی بەناوی نەخۆشی بڵاوکردنەوە و مەترسی دروستکردن بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان نەکوژرێن بەڵام تا ئێستا قائمقایەت وەڵامی نەداوینەتەوە و دەست بە پڕۆژەکە نەکراوە”.

پڕۆژەى شێڵتەری سەگە بەڕەڵاکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.. سەدان سەگ لە سلێمانى "خەسێنراون"

.

وتیشى، “پێشتر قایمقایەت داوای لێکردبووین کە پڕۆپۆزەڵێکیان بدەینێ بۆ ئەوەی بە وردی پێویستی پڕۆژەکە و تێچوی دیاری بکەین، دواتر ئێمە پڕۆژەیەکمان پێشکەش کردن، هەرچەندە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە و ئێستاش ژیانی ئەو سەگانە هەروەک خۆیەتی و لەسەر شەقامەکانن”.

.

بەپێی یاسا، ساڵانە لە هەرێمى کوردستان دوو هەڵمەتى تایبەت بە کوشتنى سەگە بەرەڵاکان بەڕێوەدەچێت، بە ڕێگەى جیاجیا، کە بەردەوام ڕێکخراوەکانى تایبەت بە پاراستنى مافى ئاژەڵ ڕەخنەى لێدەگرن.

.

زیاتر بخوێنەوە: حکومەت لەڕێگەی حەبەوە سەگە بەڕەڵاکان دەکوژێت [تایبەت]

.

ئەندامەکەی ڕێکخراوی پاکۆ وتى، “ئەوە بە پێشێلکردنی مافی ئاژەڵان دەزانین، بۆ ڕیگریکردن لە کوشتنی سەگەکان وەکو ڕێکخراوەکەی خۆمان دەچین سەگەکان لەڕێگای دەرزیەوە بێهۆش دەکەین و نەشتەرگەریان بۆ دەکەین و ئەندامی زاوزێکردنیان دەردەهێنین ئەوەش ڕێگری لە هاربون و گواستنەوە نەخۆشیان دەکات”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو شێڵتەرەى بڕیارە دروستبکرێت سەر بە حکومەتی هەرێم دەبێت لەلایەن شارەوانییەوە زەوی و کارمەند و پاسەوانی بۆ دابیندەکرێت و لەلایەن ڤێرتەرنەریشەوە پزیشک و پسپۆڕی تایبەتى بۆ تەرخاندەکرێت.

پڕۆژەى شێڵتەری سەگە بەڕەڵاکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.. سەدان سەگ لە سلێمانى "خەسێنراون"

تائێستا حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی سلێمانی ڕەزامەندیان دەرنەبڕیوە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆیە تا ئێستاش شارەوانی و ڤێرتەرنەری وەڵامى قایمقامیەتیان نەداوەتەوە.

.

دەروێش فەرەج، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە ناس کوردی وت “قائیمقایەتی سلێمانی پڕۆپۆزەڵەکەی ئەو ڕێکخراوە ئاژەڵ دۆستییەی وەرگرتوە و داوای لە شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری کردوە کە کارەکانی دابینکردنی شوێن بۆ شێڵتەرەکە و پێداویستییە پزیشکییەکان دابین بکەن”.

.

وتیشى، “ماوەی زیاتر لە دوو مانگە داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری و شارەوانی کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل