fbpx
Shadow Shadow

پڕۆژه‌یاسایی چاكسازی ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌..راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌كرا

09:31 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

داڕشتنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌كرا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروبارى ئابوورى، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كردوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌كراوه‌.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه ‌یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه ‌یاساكه‌ خرابوونه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى راپۆرته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت و ئاماده‌بكرێت بۆ دانیشتنی  ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل