fbpx
Shadow Shadow

پڕۆفیسۆرێكى ڕوسى بەجلوبەرگى ناپلیۆنەوە هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات

11:40 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پرۆفیسۆرێكى رووسی به‌ناوى ئۆلیگ سۆكۆلۆفى ته‌مه‌ن (63) ساڵ، دواى ده‌ستگیركردنى به‌تۆمه‌تى كوشتن، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌كوشتنى هاوسه‌ره‌ ته‌مه‌ن (24 ) ساڵه‌كه‌ى و پارچه‌ پارچه‌كردنى ته‌رمه‌كه‌ى، دواتریش هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه‌.

.

تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن بڵاوى كرده‌وه‌، پۆلیس چووەتە شوێنى تاوانه‌كه‌ له‌ شارى سانپترسبۆرگ و توانیویانه‌ سۆلۆكۆف ڕزگار بكه‌ن كاتێك كه‌وتووه‌ته‌ ناو ڕووباره‌كه‌وه‌ له‌وكاته‌ى كه‌ هه‌وڵیداوه‌ پارچه‌كانى ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ پێشتر خوێندكاریشى بووه‌ فڕێبداته‌ نێو ڕووباره‌كه‌وه‌.

پڕۆفیسۆرێكى ڕوسى بەجلوبەرگى ناپلیۆنەوە هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات

پڕۆفیسۆره‌كه‌ كه‌ پسپۆڕیه‌كه‌ى له‌ مێژووى ناپلیۆندا هه‌بووه‌، دواى ئه‌وه‌ى ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت و بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌شى پارچه‌ پارچه‌ى ده‌كات و مه‌شروبێكى زۆریش ده‌خواته‌وه‌ و به‌رگى ناپلیۆن له‌به‌ر ده‌كات و دواى ڕوداوه‌كه‌ خۆى بۆ خۆكوشتن ئاماده‌ ده‌كات.

.

پڕۆفیسۆره‌كه‌ زۆر كاریگه‌ر بووه‌ به‌ ناپلیۆن پۆنابرت و ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى و ئه‌و شه‌ڕانه‌ى كه‌ به‌شدارى تێدا كردووه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل