Shadow Shadow

پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خێراتر دەکرێت

13:36 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە جۆن ویلیکس، باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کردووە ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا بە تایبەتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان”.

.

لە راگەیەندراوەکەى نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا، ئاماژە بەوە کراوە “ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1ى ئەیلولى 2019) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جۆن ویلیکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق” .

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو. باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گەشبینی و ئەرێنی پێشوازی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک و وتیشی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئێستا کەشێکی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کردوە “ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و پەیوەندییەکان بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕۆن و لەیەکتێگەیشتنێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

.

راگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە، سەرۆکی حکومەت داوای لە باڵیۆزی بەریتانیاش کرد کە ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لەنێوان هەردوولادا بە تایبەتی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بتوانن سەردانی بەریتانیا بکەن. لەم رووەوە باڵیۆزی بەریتانیا روونیکردەوە کە لەمەودوا پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل