fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ شاری نه‌جه‌ف و ده‌وروبه‌ری راگیرا

08:48 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری نه‌جه‌ف راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا بڕیاری راگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندنی له‌و شاره‌دا تا كاتێكی نادیار.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری نه‌جه‌ف ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پڕۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ نه‌جه‌ف تا كاتێكی نادیار راگیرا”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سوها خه‌لیل، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راگرتنی خوێندن له‌و شاره‌ داوه‌.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا بڕیاری راگرتنی خوێندنی له‌و شاره‌ بۆ پاراستنی مامۆستاو كارمەندان و خوێندكارانی ئه‌و شاره‌ و به‌دورگرتنیان له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

.

راگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌و شاره‌دا له‌دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ دوێنێ (دوشه‌ممه‌) یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری نه‌جه‌ف تۆماركرا كه‌ توشبووه‌كه‌ خوێندكارێكی ئاینی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی بوو،

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل