fbpx
Shadow Shadow

پوتین لە سوریاوە چووە تورکیا.. کەشتییە سەربازییەکەشی گەیشتە دەریای ناوەڕاست

00:01 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەمشەو ڤلادیمێر پوتین بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، ئێستاش میوانی ئەردۆگانە لە ئەستەنبوڵ.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕوسیا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

.

هەروەها هەر ئەمشەو، گەیشتە فرۆکەخانەى ئەستەنبوڵ و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

.

هاوکات جگە لە کۆبونەوەکەش بڕیارە پوتین بەشداری بکات لە كردنەوەی پرۆژەی “سەیلی توركی” كە بۆ ناردنی غازی ڕوسیا بۆ توركیا دامەزراوە.

.

لە سوریا، ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ سەربازە ڕوسی و سورییەکاندا بە هاوڕێیەتی بەشار ئەسەد بە چەند گەڕەک و شەقامێکی شاری دیمەشقدا سوڕانەوە و سەردانی مزگەوتی مێژویی ئەمەوییەکان و کڵێسای مەریەمەیان کرد.

.

هاوکات، کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سوپای ڕوسیا و سوریا ئەنجام دا.

.

کۆشکی کرملن لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، “هەردوو سەرۆککۆمار جەخیتان لە یەکێتی خاکی سوریا و گەڕاندنەوەى تەواوی ناوچەکان کردووە بۆژێر دەستی حکومەت”.

پوتین لە سوریاوە چووە تورکیا.. کەشتییە سەربازییەکەشی گەیشتە دەریای ناوەڕاست

لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی ڕایگەیاند کە “دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ کەشتی موشەکهەڵگری “مارشاڵ ئۆستینۆف” تایبەت بە سوپای دەریایی ڕوسیا نۆکەندی بوسفور و دردنیلی بەجێهێشتووە و گەیشتووەتە ئاوەکانى دەریای ناوەڕاست.”

.

دەشڵێت، “ناردنی ئەو کەشتییە جەنگییە بۆ کەنارئاوەکانى سوریا بەبێ پلانی پێشوەختە بووە و بەهۆکاری ئەگەری ڕوودانی ڕوبەڕوبوونەوەى سەربازی نێوان ئەمریکا و ئێران بووە لە ناوچەکە”

.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕوسیا و سوریا و تورکیا ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە سەرقاڵی ڕێککەوتنن لەسەر شاری ئیدلب کە ئێستا گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریای تێدایە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل