fbpx
Shadow Shadow

په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی شورا کۆبونەوە “زۆرێک لە یاسا کۆنەکان پێویستیان به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ هه‌یه”

17:59 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ئەنجومەنی شورا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە و جەختیان کردەوە ‌زۆرێک له‌و یاسا کۆنانه‌ی که‌ کاریان پێده‌کرێت، پێویستیان به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ هه‌یه.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یه‌که‌می 2019، شاندێکی ئەنجومەنی شورای هەرێم بەسەرۆکایەتی، دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ئەمین سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم و ئه‌ندامییەتی ڕاوێژکارانی ئه‌نجومه‌نه‌کە سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و  لەگەڵ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ژمارەک سەرۆکی فراکسیۆن کۆبوونەوە.

.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لە کۆبونەوەدا کار و ئەرکی ئەنجومەنی شورای هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ کراوە و جەخت لەسه‌ر هەماهەنگی زیاتری نێوان پەرلەمان و ئەنجوومەنی شوراو پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرسه‌ ته‌شریعییه‌کان و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌ یاساییه‌کان کرایەوە، لەگەڵ داڕشتنی هەندێک یاسای نوێ”.

.

وتیشى”له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ کێشه‌و گرفته‌ یاساییه‌کانی هه‌رێم و عێراق کرا به‌وه‌ی ‌زۆرێک له‌و یاسا کۆنانه‌ی که‌ کاریان پێده‌کرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێن و پێویستییان به‌هه‌موار کردنه‌وه‌ هه‌یه”.

.

کاوە عەبدولقادر باسى لەوەشکرد، داوایان له‌ ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم کردووە، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی کاروباری یاسایی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌ یاساییانه‌ له‌کاتی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکاندا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل