fbpx
Shadow Shadow

په‌رله‌مانتارێك:داوامان لێده‌كه‌ن دەنگ بە کەمکردنەوەی خانەنشینییەکانیان نەدەین

ناس كورد نیگه‌رانی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان له‌ پڕۆژه‌ی چاكسازی ئاشكرا ده‌كات [تایبه‌ت]

19:40 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازییه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌) ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ به‌رپرسانی خانه‌نشین و په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو “فشاریان” له‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان نه‌ده‌ن، له‌ به‌دواداچونێكی ناس كورد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن و بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.

.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان بە ناس کوردی راگه‌یاند:”هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە کە بەشێک لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی خانەنشین بەو پڕۆژەیە نیگەران بن چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەوان و موچەکانیان کەم دەبێتەوە و ئەوان لەڕوی مادییەوە زەرەرمەند دەبن”.

.

وتیشی “ئاگادارین فشاریان کردوە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە تێنەپه‌ڕێت”.

.

ناس کورد پەیوەندی کرد بە زیاتر لە 30 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو، بەشێکی زۆریان ئامادە نەبون بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر ئەوە بکەن و ئامادەشبون بۆچونی خۆیان لەسەر هەموو بابەتێک بدەن تەنها ئەوە نەبێت.

.

دلێر ماوەتی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت چاكسازی نییه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌.

.

دلێر ماوه‌تی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی بە ناس کوردی وت:”زۆر بابەتی دیکە هەیە کە حکومەت و پەرلەمان دەتوانن چاکسازی تیا بکەن بەتایبەت کۆمپانیاکانی حزب و زۆر بابەتی دیکە”.

.

وتیشی :”من هیچ نیگەران نیم بەم یاسای چاکسازیە لە پەسەندکردنی، بەڵام زۆر هیوادارم کە حکومەتیش جێبەجێی بکات چونکە حیکمەت لە جێبەجێکردنیدایە”.

.

په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ جگه‌ له‌وه‌ی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌ رونیكرده‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ كاری حكومه‌ته‌ و به‌ مه‌به‌ست په‌رله‌مانی پێوه‌ سه‌رقاڵ كراوه‌.

.

ئەیوب عەبدوڵا قەسرێ،  په‌رله‌مانتاری خولی پێشو له‌ فراكسیۆنی کۆمەڵ بە ناس کوردی وت :”پشتگیری له‌ پێشنیازەکانی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەکەین بۆ کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی و له‌و بڕوایه‌داین ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجی بکرێت کارێکی باش دەبێت”.

.

به‌پێویستیشیزانی چاکسازی لە گومرگ و داهاتی نەوتدا بکرێت.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌وان پێشتریش له‌ خولی رابردووی په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه‌ چاکسازی بکرێت و ئەو جیاوازیە زۆرە لەنێوان موچەی پلە باڵاکان و فەرمانبەرانی ئاسایی نەمینێت، موچەی پەرلەمانتارانیش کەم بکرێتەوە.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد”هیچ نیگەران نین لەم پڕۆژەیەی ئێستا”.

.

په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش به‌ شه‌رمی زانی هیچ په‌رله‌مانتارێكی خولی رابردوو یان هه‌ر به‌رپرسێكی تری خانه‌نشین نیگه‌ران بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی و هیوایخواست ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌كاربهێنرێت.

.

حاجی کاروان، ئەندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی یەکگرتو بە ناس کوردی وت :”ئەو کاتەی کە پەرلەمانتاریش بوم پێشنیازم کرد موچەی هەر پەرلەمانتارێک لە هەشت ملیۆنەوە کەم بکرێته‌وە بۆ لەسەدا پەنجا واتە چوار ملیۆن، هەروەها خانەنشینییەکەشیان له‌ 50%ی دیکە کەم بکرێتەوە واتە بکرێتە دوو ملیۆن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل