fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

په‌رله‌مانتارێك: كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ته‌واو بووه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌ماندا ده‌خرێته‌ ده‌نگدان

10:50 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

 

ناس كورد-

محه‌مه‌د خالدی، په‌رله‌مانتاری عێراق و كه‌سایه‌تی نزیك له‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند “پێكهێنانی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لاوی كۆتایهاتووه‌”.

.

خالدی له‌ میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رونیكرده‌وه‌ “كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ئاماده‌یه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو، راده‌گه‌یه‌نرێت”.

.

وتیشی “عه‌لاوی بابه‌تی ته‌واوبونی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی به‌ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری”.

.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ “له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ فشار هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و فشارانه‌ كار ناكه‌نه‌ سه‌ر تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل