fbpx
Shadow Shadow

به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌  نێچیرڤان بارزانی و رێباز حه‌ملان ده‌كات  [به‌ڵگه‌]

09:32 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراقن داوایه‌ك ئاراسته‌ی داواكاری گشتی عێراق ده‌كات و داوایان لێده‌كات له‌ نێچیرڤان بارزانین سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی بپرسێته‌وه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌مرانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌.

.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان، له‌ نووسراوێكدا كه‌ رۆژی 23ی ئایاری 2019 ئاراسته‌ی داواكاری گشتی عێراق كردووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه‌، داوا ده‌كات داواكاری گشتی به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه‌تی لێپرسینه‌وه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی هه‌رێم بكات به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ “ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناردوویه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راست و دروست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ناكرێت”.

.

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌  نێچیرڤان بارزانی و رێباز حه‌ملان ده‌كات  [به‌ڵگه‌]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل