fbpx
Shadow Shadow

ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟

په‌رله‌مانتارێكی عێراق زانیاری نوێ له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

20:55 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ئه‌ندامێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند “موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و پێدانی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “دوێنێ موچەی مانگی یەك هاتووە ، موچەش بەرده‌وام دەبێت بەپێی یاسای بودجەی عێراق لەساڵی 2019”.

.

غالب محه‌مه‌د رونیكرده‌وه‌، هەتا یاسای بودجەی عێراق 2020 دەنگی لە سەر نەدرێت، مانگانە 1/12 خه‌رجدەكرێت لە بودجەی 2019.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد”كەواتا موچەی فەرمانبەران بەرده‌وام دەبێت بەڵام حكومەتی هەڕێم هەتا ئێستا یەك بەرمیل نەوتی تەسلیم نەكردوە و یەك دیناری عێراقیش تەسلیم نەكردوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم حكومەتە خەمی موچە و بودجەی هاووڵاتیانی نیە بەس خەمی گیرفانی خۆیانن”.

.

غالب محه‌مه‌د رونیكرده‌وه‌ “نوسراوەكەی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کردوە و رونیکردوەتەوە، “بە گوێرە یاسایی ئیدارەدانی دەوڵەت ئەگەر پارێزگاکان و یان هەرێمەکان یان ناوچەکانی رێکنەخراو لەناو هەرێمێکدا داهاتەکانی نەوت و غازیان رادەستنەکرد، وەزارەتی دارایی دەتوانێت پشکی ئەو شوێنانە کەمبکاتەوە”.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ” نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ وه‌زیری دارایی عێراق كاریگەری زۆری نابێت بۆ ئێستا بەڵام كاریگەری دەبێت بۆ یاسای بودجەی 2020 كە دەبێت هەرێمی كوردستان نەوت تەسلیم بكەن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل