Shadow Shadow

په‌رله‌مانتارێكى نەوەى نوێ چه‌ند “سنیاریۆ”یه‌كى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات

23:08 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

په‌رله‌مانتارێکى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، ئاشکراى دەکات “رۆژى (9ى تەموزى 2019) متمانه‌ به‌كابینه‌ى نوێ ده‌درێت و 15ى مانگیش پشوى هاوینه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات”.

.

مەم بورهان قانیع، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک، ئاماژەى بەوە کردوە، ده‌بێت تا 11ى ئه‌م مانگه‌ متمانه‌ بدرێته‌ كابینه‌ى داهاتوو، به‌ڵام پێده‌چێت په‌له‌ى تێدا بكرێت و ڕۆژى متمانه‌دانه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌روارى 9ى ئه‌م مانگه‌.

.

مه‌م بورهان ده‌شڵێت، 48 كاتژمێر دواى پرۆسه‌ى متمانه‌دان به‌كابینه‌ى نوێ، واتا ڕۆژى 11ى ئه‌م مانگه‌ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ یاسا ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت.

.

ئاشكراشى كردوه، رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ كه‌ ده‌كاته‌ دواین ڕۆژى وه‌زرى به‌هاره‌ى دانیشتنه‌كان په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ پڕۆژه‌ یاسا  كه‌  بریتین لە (هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان) یاسای (تاپۆكردنی زەوییە زیادەرۆییەكان) هەروەها (یاسای “مرۆڤسازیی لە هەرێمی كوردستان).

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێش سیناریۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى نوێ بۆ په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌دوور نازانێت هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا.

.

مه‌م بورهان قانیع به‌دووریشى ده‌زانێت په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاساى گه‌ڕانه‌وه‌ى موچه‌ى پاشكه‌وتكراوى فه‌رمانبه‌ران و داواكارى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركیا و له‌شكركێشیه‌كانى بۆناو خاكى هه‌رێم بخرێنه‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل